ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی نۆشیراوانی بابۆل، له ناڕه‌زایه‌تی به دستبه‌سه‌ركردن و گوشار خستنه‌سه‌ر “به‌هاره هێدایه‌ت” ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی ناڕازیی خوازیاری ئازادكردنی به‌هاره هێدایه‌ت بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌یانییه‌ك له لایه‌ن خوێندكارانه‌وه خوێندرایه‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه كه “له بارودۆخی ئێستادا كه شایه‌تی هه‌رچی زیاتری گوشارخستنه سه‌ر خوێندكاران و چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی دانشجوویین و ئه‌ركی ئێمه‌یه كه له‌دژی ئه‌م هه‌موو گوشاره به شێوازی جۆراوجۆر ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕین و خوازیاری ئازادكردنی خێرا و بێشه‌رتومه‌رجی چالاكانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوین.”