
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، خوێندكارانی زانكۆی تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به فه‌زای توندی ئه‌منییه‌تی و ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ئاستی شار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له‌ئاست چوونه‌ژووره‌وه‌ی نایاسایی لیباس شه‌خسییه‌كان بۆ خابگاكانیان و هه‌روه‌ها پشكنینی ژووری خوێندكاران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر به‌ناوه‌ڕۆكی “زانكۆ پادگان نییه”، خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌م زانكۆیه بوون.
