دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خۆیندكارانی نیشته‌جێ له خابگاكانی ئاستی شاری زانكۆی تاران، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری خابگاكان له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی زانكۆه‌كه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خوێندكاران خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ بوون. شایانی باسه، نزیكه‌ی ٢ هه‌زار خوێندكاری زانكۆی تاران له خابگاكانی ئاستی شار دا نشته‌جێن و ئه‌مه له كاتێك دایه كه پێشینه‌ی خابگاكان، لانیكه‌م بۆ ٧٠ تا ٨٠ ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌گه‌ڕێته‌وه. خوێندكاران داوایان ئه‌وه‌یه كه یا ئه‌و خابگایانه له یه‌ك شوێن تێكه‌ڵ بكرینه‌وه یان بگوزرێنه‌وه بۆ خابگای زانكۆی تاران.