ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میر كه‌بیر له شاری تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به پولی كردنی ئه‌م زانكۆیه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خوێندكاران به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه له ئاست “وه‌رگرتنی غه‌یر قانوونی شه‌هرییه‌ی قورس به بیانووی سه‌نه‌واتی ته‌حسیلی” و “قانوونی پێش نیازی واحێدهكان” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. خوێندكاران هه‌روه‌ها خوازیاری وڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌م زانكۆیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بوون.