پنجشنبه – ۶ تیر – ۱۳۹۸ , 27 – 06 – 2019
كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی علم و سه‌نعه‌ت ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی له به‌رامبه‌ر ئه‌م كتێبخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له لایه‌ن به‌رپرسانی حه‌راسه‌ته‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ری و بووه‌ته هۆی تێكهه‌ڵچوون له نێوان خوێندكاران و هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت. له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه خوێندكاران به خوێندنی سروودی “یار د‌بستانی من” به‌ره‌و نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م زانكۆیه وه‌ڕێ كه‌وتن. خوێندكاران به كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌رحی جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی له كتێبخانه‌ی ئه‌م زانكۆیه بوون.