کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی ورمێ

كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی ورمێ، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان بوون.

خوێندكارانی ناڕازیی له‌ئاست بڕیاری له‌ناكاوی به‌شی په‌روه‌رده‌ی زانكۆ سه‌باره‌ت به‌ دیاری كردنی كاتی كه‌می وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌ پرسیاره‌كان و سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به‌ خواسته‌كانیان له‌وانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كلاسه‌ ئانلاینه‌كان و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی به‌رگری بۆ فێرخوازان و كاروه‌رزان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.