كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێشێل كرانی مافی شارۆمه‌ندیان، له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به ئاماده‌بوونی چالاكان و ئه‌ندامانی شوڕای سێنفی زانكۆی علووم پزیشكی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چووه و تێیدا خوێندكارانی ناڕازیی به ئاماده كردنی نامه‌یه‌ك ڕوو له وه‌زیری بێهداشت، وێڕای ڕاگه‌یاندنی كێشه‌وگرفته‌كانیان، له‌ئاست ئه‌و شته‌ی كه ناوی ده‌نێن “هه‌ڵسووكه‌وتی گونجاوی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی علووم و وه‌زاره‌تی بێهداشت له‌گه‌ڵ خوێندكاران و هه‌روه‌ها پێشێل كردنی مافی شارۆمه‌ندی و كه‌رامه‌تی ئینسانی خوێندكاران” ڕایانگه‌یاندووه، خوازیاری دیاری كردنی نوێنه‌رێكی تایبه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانیانن.