كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی ساڵی ئاخری زانكۆی پزیشكیی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
خوێندكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، له ئاست وه‌دواكه‌وتن و ته‌عتیل بوونی هه‌موو قۆناغه‌كانی ڕشته‌ی پزیشكیی ئه‌مشاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. شایانی باسه، له ماوه‌ی ئه‌م پێنج مانگه‌دا كه ویرووسی كۆرۆنا له ئێران به شێوه‌ی به‌رین بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌م خوێندكارانه له كلاسه‌كانی ده‌رس و نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام حزووریان بووه.