ئەنجومەنى خوێندکارانى پۆلى ١٢ی ئامادەیی ڕایگەیاندووه، بەهۆى ئەو بارودۆخەى هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕیوە، داوا دەکەین لە وەزارەتى پەروەردەى هەرێم شێوازى بەشداریکردنی گشتى پەیڕەو بکات”.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی گوڵان، نوێنەرى بەشێک لە خوێندکارانى پۆلى ١٢ی ئامادەیی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوا لە بەرپرسانى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم دەکەین لە ئەگەرى جێبەجێنەکردنى شێوازى بەشداریکردنی گشتیدا، ئەوا یەک بابەتى دیکە زیاد بکەن بۆ داخڵبوونى خوێندکارهكان کە ئێستا بە سێ وانەوە دەتوانێت بەشدارى تاقیکردنەوەکان بکات. راشیگەیاندووه، وەڵامدانەوەى داواکارییەکانمان لە لایەن وەزارەتى پەروەردەوە نیشانەى ئاوڕدانەوەیە لە خراپى گوزەرانى خێزانەکانمان و بارى دەروونى ئێمە. ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى مەترسى بڵاوبوونەوەى ویرووسی کۆرۆنا، وەزارەتى پەروەردەى هەرێم لە ٢٥ی فێورییهی ٢٠٢٠وه، دەوامى سەرجەم ناوەندەکانى خوێندنى ڕاگرتووه.