بەشێک لە خوێندکارانى کۆلێژى کشتوکاڵى بەکرەجۆ له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌م كۆلێژه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کرد.
خوێندكارانی ناڕازیی رایانگەیاندووه، له ناڕه‌زایه‌تیی به نەبوونى كه‌ره‌سته‌ی گەرمکەرەوە لە هۆڵەکانى خوێندن و پێداویستى تاقیگە ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و ده‌ڵێن: دواى ئەوەى خۆیان رەزامەندى وەزارەتى داراییان لەسەر خەرجکردنى بڕەپارەیەک بۆ پڕکردنەوەى ئەو کەموکورتییانە وەرگرتووە، بەڵام راگرى کۆلێژ بە سەرۆکى زانکۆى سلێمانى وتووە هیچ کێشەیەکیان نییە، وە لە برى ئەوەش بۆ ماوەى سێ رۆژ فەسڵ کراوە.ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەکانى رابردوودا چەندینجار خوێندکارانى زانکۆ و بەشەناوخۆییەکان بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارییەوە كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.