دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی كۆلێژی علووم ئیجتماعی زانكۆی تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مه‌رزییه ئه‌میری” و حوكمی قه‌زایی ده‌ركراو بۆ “له‌یلا حسێن زاده” له‌م كۆلێژه كۆبوونه‌وه.
“مه‌رزییه ئه‌میری” خوێندكاری كۆلێژی علووم ئیجتماعی و هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی شه‌رق له كاتێكدا ٥٦مین ڕۆژی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له زیندان تێپه‌ڕ ده‌كات كه هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، گوازتراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ئێوین. هه‌روه‌ها ته‌ئیدی ته‌واوی تۆمه‌ته‌كانی “له‌یلا حسێن زاده” و ده‌ركردنی بڕیاری ٣٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری بۆ ناوبراو له‌حاڵێكدایه كه، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی علووم چه‌ندین جار به‌ڵێنیان دابوو كه په‌روه‌نده‌ی چالاكانی خوێندكاری ببه‌ستن و ئه‌م خوێندكارانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زانكۆ. خوێندكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی زانكۆ و وه‌ڵام دانه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به دۆخی “مه‌رزییه ئه‌میری” و باقی خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بوون و جه‌ختیان كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسان وه‌ڵامیان نه‌ده‌نه‌وه، درێژه‌ی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن