کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌ران له‌ تاران

كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شاری تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای “پۆلی كلینیك”ی شماره‌ یه‌كی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی تاران و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازی و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌ ناوه‌ڕۆكی “خواردن نییه‌، ترس نییه”، “دووكان ببێت یان نه‌بێ ئێمه‌ هه‌ر برسین”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.