به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “دێهگورجی” شنۆ، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی گه‌ڵارێزان له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێسبوونی ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، دانیشتووانی ئه‌م گونده له‌ئاست كاركردی شارهرداریی شنۆ سه‌باره‌ت به ڕۆكردنی زبڵه‌كانی ئه‌مشاره و دێهاته‌كانی ده‌ورووبه‌ر له نزیك ئه‌م گونده ناڕازیین. ناڕازییان ده‌شڵێن: به‌هۆی كه‌ڵه‌كه بوونی زبڵه‌كان له ده‌ورووبه‌ری گونده‌كه‌یان، سه‌ره‌ڕای پیس بوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئه‌م دێهاته به تایبه‌ت منداڵان تووشی نه‌خۆشینی واگیرداربوون.