کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئاوایی داشبه‌ندی بۆكان

تجمع اعتراضی اهالی روستای داشبند بوکان

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بۆكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خەڵکی ناڕازیی ئاوایی داشبەند دوای پێکدادانی دوو ماشین و گیان لەدەست دانی ٤ کەس لە جاددەی “بۆکان ــــ میاندوواو”، جاددەکەیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەستووه‌.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە و دوابه‌دوای پێکدادانی ماشینێکی سه‌واری له‌گه‌ڵ بارهەڵگرێک لە جاددەی “بۆکان ــــ میاندوواو” کە به‌هۆیه‌وه‌ ٤ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك گیانیان لەدەستدا، خەڵکی ناڕازی له‌ئاست کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم و خراپی ڕێگاوبانەکان جاددەی سەرەکی “بۆکان ــــ میاندوواو”یان بەست و ڕێگایان نەدا ماشینەکان بەو ڕێگایەدا بڕۆن. شایانی باسە، هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ بەرپرسێکی کە پێشتر بەڵێنی گەڵاڵەی  گەورەکردن و بە ستاندارد کردنی جاددەکە واتە بە ئوتووبان کردنیان دابوو ڕژیم بۆ وڵامدانەوە به‌ خه‌ڵكی ناڕازیی ئامادە نەبووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، لە ڕێگەی “بۆکان ــــ میاندوواو” و لە نێوان ئاوایی داشبەند و مەڵڵالەر، بە هۆی پێک‌دادانی کامیۆنێک و ماشینێکی سه‌واری، ٤ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بە ناوەکانی “کەیوان ڕەسووڵ‌پوور” و هاوژینەکەی “فاتمە” و هەروەها دوو لە منداڵەکانیان بە ناوەکانی “سۆهەیل و سەمیرا” گیانیان لە دەست دا و شۆفێری ماشینەکەش بە سەختی بریندار بووە.