كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری میاندواو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕۆكردنی زبڵی ئه‌مشاره له ناوچه‌ی “شورجه‌ئاغ كه‌ند”ی شاری باروق ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان پێشیان به‌ڕۆكردنی زبڵه‌كان له‌م ناوچه‌یه گرتووه و له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵه له نێوان خه‌ڵكی ناڕازیی و هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراوه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا لانیكه‌م ٧ كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.