ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی شاره‌كانی ڕه‌شت و لاهیجان له ناڕه‌زایه‌تیی به بچڕانی به‌رده‌وامی به‌رق و گاز به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییانی شاری لاهیجان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌مشاره له ئاست نه‌بوونی به‌رق وێڕای بوونی سه‌رما ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی شاری ڕه‌شت به خۆپیشاندان و به وتنی چه‌ندین دروشم له ئاست كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان و بچڕانی سێ ڕۆژه‌ی به‌رق و گاز له‌مشاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.