پاش كوژرانی باوكی پارێزه‌ر و چالاكێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕفێندراو له عێراق، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه “جاسب حه‌تاب ئه‌لحه‌لیجی” به ته‌قه‌ی كه‌سانی چه‌كداری مۆتۆرسوار كورژا. ناوبراو كه‌مپه‌ینێكی وه‌ڕێخستبوو و داوای له به‌رپرسانی عێراق كردبوو كه په‌یگیری ڕفاندنی كوڕه‌كه‌ی بن. شایانی باسه، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا و پاش خۆپیشاندانه به‌رینه‌كانی ئۆكتۆبری ساڵی ٢٠١٩، ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق كوژراون و یان ڕفێندراون به‌ڵام هه‌تا ئێستا بوكوژان و ڕفێنه‌رانیان ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراون.