به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له خاوه‌نانی ناوه‌نده‌كانی زایعاتی برووجێرد له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی شوێنی كاره‌كه‌یان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م شارستانه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زایعات له شارستانی برووجێرد كه به‌شێكی زۆریان به‌ڵگه‌ی پێویستیان هه‌یه، پلۆمپ كراون و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی ئه‌م توێژه‌ی لێكهوتووهته. شایانی باسه، له شارستانی برووجێرد، ٤٧٠ ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی زایعاتی تێدایه و پتر له ٣ هه‌زار كه‌سیش بۆ ئه‌و شوێنانه‌دا كار ده‌كه‌ن.