سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردانی حقووقه دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری تاران، خوازیاری په‌رداختی بڕی چه‌ندین مانگ حقووقی دواخراو و هه‌روه‌ها په‌رداختی بڕی ٤ له‌سه‌دی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون. شایانی باسه، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه ڕایانگه‌یاندووه: له ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به خواسته‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.