ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی مێترۆی تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شورای شاری تاران كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشین كراوانی شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری مێترۆی تاران سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه، كه حه‌قی سه‌نه‌واته‌كانیان به دوای ٣٠ ساڵ كار كردن و خانه‌نشین بوون هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌م خانشین كراوانه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر شورای شار و شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداریی مێترۆ كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و هیچ كه‌سێكیش وڵامده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.