ژماره‌یه‌كی زۆر له خانه‌نشین كراوانی سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو، به‌ره‌و مه‌جلیس و سازمانی به‌رنامه و بودجه ڕێپێوانیان كرد.
كانالی تێلێگرامی مۆعه‌لیمانی ئێران له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان به پێكهێنانی فه‌زای پۆلیسی، سه‌رجه‌م ڕێگه‌كانی سه‌ر به به‌هارستانیان به‌ستووه و هاوكات به‌نیاز بوون كه پێش به‌م كۆبوونه‌وه‌یه بگرن، به‌ڵام ناڕازییان به سه‌رنج نه‌دان به‌م هه‌وڵه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “مۆعه‌لیمی زیندانی ده‌بێ ئازاد بكرێت”، “گوزه‌ران، ته‌ندرووستی مافی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه”، “هێڵی هه‌ژاری ٨ ملیۆن، حقووقی ئێمه ٢ ملیۆن”، “هاوار هاوار له‌م هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه”، “ئه‌م هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه، هیچ میله‌تێك نه‌دیوه”، “گرانی، ته‌وه‌ڕۆم، به‌ڵای گیانی خه‌ڵك”، “تا خواسته‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت، پاشگه‌زنابینه‌وه” و “كۆبوونه‌وه و تهشهكۆل مافی ڕه‌وای ئێمه‌یه”، له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی “ڕههی مۆعیری”یه‌وه به‌ره‌و پاركی نزیك مێترۆ ڕێپێوانیان كرد و ژماره‌یه‌كیش له مه‌یدانی بههارستانهوه به‌ره‌و ئه‌م پاركه ڕێپێوانیان كرد. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر ڕیزی ناڕازییان و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ١٠ تا ١٥ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.