ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌ردوام مۆعه‌لیمانی خانه‌نشین كرا‌و له شاری تاران و هاوكات كۆمه‌ڵێك له خانشین كراوانی مۆخابراتی ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مۆعهلیمان به كۆبوونه‌وه به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی سه‌رۆك كۆماری ڕژیم له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوهزرانیان، زیندانی كردنی مۆعهلیمان و هه‌روه‌ها له خواره‌وه بوونی ئاستی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له ئازه‌ربایجان شه‌رقی له شاری ته‌ورێز خانه‌نشین كراوان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی ناوه‌ندی مۆخابراتی ئه‌م ئوستانه، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.