ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی گه‌ڵارێزان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له تاران و خوزستان، به‌شێوه‌ی جیاجیا له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس و ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی خوزستان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ته‌ئمینی ئیجتماعی له تاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، له ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی ڕێژه‌ی حقووقه‌كانیان، یه‌كسان نه‌كرانی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی شاغڵ، خۆڕایی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانی، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی ده‌ستووری سندووقی ته‌ئمینی ئیجتماعی و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌م ناوه‌نده، ناڕازیین. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی خوزستان له هه‌مان ڕۆژ به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌م ئۆستانه، خوازیاری زیادكردنی حقووق و موسته‌مه‌ڕییه‌كانی به پێی ڕێژه‌ی هێڵی هه‌ژاری، یه‌كسان كردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی حقووقه‌كان و دابین كردنی خۆڕایی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی بۆ خانه‌نشین كراوان بوون.