كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی حقووقه‌كانیان له فیشی حقووقی مانگانه‌یان، له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زایه‌تی نه‌وت له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له فیشی حقووقی مانگانه‌ی ئه‌م كرێكارانه ژماره‌یه‌كی مه‌نفی تۆمار كراوه كه به‌هۆیه‌وه، كرێكارانی شیركه‌تی میللی نه‌وت به‌جێگه‌ی وه‌رگرتنی حقووقی مانگانه‌یان له‌م وه‌زارتخانه‌یه، له‌ئێستادا به‌م ناوه‌نده قه‌رزدارن و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی كرێكارانی ناڕازیی له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هیچكام له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماده نه‌بوون كه وڵامی ناڕازییان بده‌نه‌وه و سه‌رئه‌نجام هێزه ئه‌منییه‌كان، به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به ئاماده‌بووان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كرێكارانی ناڕازیی و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان برینداربوون.