كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی ئێران له‌وانه، مه‌شهه‌د، ئه‌هواز، تاران و كه‌ره‌ج، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی خۆیان، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.
ناڕازییان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه “كۆبوونه‌وه‌كان به مه‌ترسی ده‌زانین” نووسیویانه: ئێمه به‌رپرسایه‌تیی هه‌رجۆره دواهاتێكی مه‌ترسیدار بۆ خانه‌نشین كراوان به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌ی كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ئارادایه، ڕاسته‌وخۆ له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت ده‌زانین. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه: چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی چه‌ند له‌سه‌دی حقووقه‌كان، نه له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ئاوسان و نه له‌گه‌ڵ لانیكهمی ئاستی حقووقی دیاری كرا‌و دێته‌وه.