
ژماره‌یه‌ك له جووتیارانی شاره‌كانی لۆردێگان و لاهیجان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی چه‌ند به‌رابه‌ری قیمه‌تی پێداویستییه‌كانی ژیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا ناڕازییان ڕایانگه‌یاند: بارودۆخی ئابووری خه‌ڵك زۆر ناله‌باره و به‌سه‌رنج دان به‌وه‌یكه ڕۆژانه زیاتر له ١٦ كاتژمێر له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام داهاتی مانگانه‌یان كه‌متر له یك ملیۆن تمه‌نه. ده‌شڵێن: له حاڵێكدا كه ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ په‌رداختی ئاو و به‌رق په‌رداخت ده‌كه‌ن، به‌ڵام جووتیاران ئاوی پێویستیان له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان دابین ده‌كه‌ن.
