كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی مه‌له‌كان له ئۆستانی ئازه‌ربیاجانی شه‌رقی، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.
جووتیارانی ناڕازیی به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی داوایان له كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت كردووه كه له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا، پشتیوانیان لێ بكرێ. ده‌شڵێن: له ساڵی ٩٨ و ٩٩ سه‌همییه‌ی دیاری كراوی كود بۆ كه‌شاوه‌رزان ١٠٧ هه‌زار تۆن بوو و ئه‌مه به‌واتای ٧٤ هه‌زار تۆن كه‌متر له ڕێژه‌ی دیاری كرا‌و له لایه‌ن ئۆستانه‌وه‌یه.