
ژماره‌یه له جووتیاران و خه‌ڵكی چوار مه‌حال و به‌ختیاری له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵكه‌ندنی دوو توونێل له لایه‌ن سپای پاسداران و گواسته‌نه‌وه‌ی ئاوی ئه‌م ئۆستانه بۆ ئیسفه‌هان، له به‌رامبه‌ر سازمانی ئاوی شاری كورد ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌وته‌ی یه‌كێك له جووتیارانی ناڕازی، هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌م دوو توونێله بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری كاروون بۆ ئیسفه‌هان، دبێته هۆی ویشك بوونی به‌رینی ئاوه‌كانی ژێر عه‌رز و كشت و كاڵ و ئاژه‌ڵداریی له‌م ئۆستانه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. ڕاپۆرته‌كانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پاش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خه‌ڵكی ناڕازی ڕوویشتوونه‌ته به‌رده‌م ئۆستانداری و له‌وێش ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.
