
جووتیارانی جنووبی ئۆستانی كرمان، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به نرخی كه‌می به‌رهه‌مه كشت و كاڵیه‌كانی ڕێگای ڕوودبار، هه‌ڵكه‌وتوو له جنووبی ئه‌م ئۆستانه، كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رهه‌مه كشت و كاڵیه‌كانی جنووبی كرمان له ئێستادا له بوار ئابووریه‌وه به‌سه‌رفه نین و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌رهه‌می ئه‌م جووتیارانه له ناو زه‌ویه‌كاندا بمێننه‌وه و له‌ناوبچن. به وته‌ی ناڕازیان، قیمه‌تی هه‌ر كیلۆیه‌ك ته‌ماته له ئێستادا ٤٠٠ تمه‌نه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه هه‌زینه‌ی هه‌ر سه‌به‌دێكی په‌لاستیكی كه هه‌ڵگری ١٥ كیلۆیه، قیمه‌تی ٣٥٠٠ تمه‌نه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه بۆ هه‌ر یه‌ك تۆن ته‌ماته ته‌نیا نزیك به ١٦٥ هه‌زار تمه‌ن بۆ جووتیاران ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌وه‌ش خۆی هه‌زینه‌ی هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌شی ده‌بێ لێ كه‌م بكه‌نه‌وه.
