كۆمه‌ڵێك له جووتیاران له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له‌ئاست نه‌بوونی “حه‌ق ئابه” و له‌ناو چوونی به‌رهه‌مه‌كانیان، خوازیاری په‌یگیری موتاڵبات و مافه‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جووتیارانی شاره‌كانی “خومه‌ین، مه‌حه‌لات و دێلیجان” له مافی “حه‌ق ئابه”ی ڕووباری “قۆمروود به‌هره‌مه‌ند” بێبه‌شن، به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ئاوایی “جۆلماجۆرد”، خوازیاری دابین كردنی حه‌ق ئابه‌ی جووتیاران بوون. جووتیارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها وێڕای ئێعتڕاز به وشك بوونی به‌رهه‌مه‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه: زه‌وی گه‌نم و جۆی ژماره‌یه‌ك له كه‌شاوه‌رزان به‌هۆی نه‌بوونی ئاو به‌ته‌واوی وشك بووه.