كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی چابه‌هار ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به نۆژنه‌كردنه‌وه‌ی سێڵاوگره‌كان و له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌هۆی بارینی به‌خۆڕی باران له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌نداوه خاكییه‌كان و سێڵاوگره‌كان له چابه‌هار له‌ناو چوون و زیانێكی زۆر وه‌به‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌وتووه. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر سێڵاوگره‌كان نۆژن نه‌كرێنه‌وه، بارانه وه‌رزییه‌كان زه‌ره و زیانێكی زۆر پێك دێنن و به‌هۆیه‌وه زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كان و به‌رهه‌مه‌كان له ناو ده‌چن. شایانی باسه، به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران له سیستان و به‌لوچستان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك له گونده‌كان ژێرئاو كه‌وتوون و زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كان له‌ناو چوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ئۆستانه‌كانی، فارس، هۆرمۆزگان، سیستان و به‌لوچستان، بووشێهر، كرمان و خۆراسانی جنووبی، به‌هۆی بارینه‌كانی ئه‌م دواییانه زیانێكی جێدیان به‌ركه‌وتووه.