ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕێبه‌ندان، بەشێک لە جوتیارانى سنورى هەولێر له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌دانی پارەى دانەوێڵەکانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جووتیارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه لەلایەن حکومەتى عێراق و هەرێمەوە بڕی ٥١٧ میلیارد دیناریان وه‌ك پاره‌ی دانه‌وێله ماوه‌ته‌وه كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتریش جوتیارانى هەرسێ پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان چەندینجار كۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو و داواى پێدانى مافەکانیان كردبوو.