كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی سه‌ره‌خس ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌تا سه‌دی قیمه‌تی “حه‌ق ئابه”ی ئه‌مساڵیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره له ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ساڵی ٩٨، ٩٩ قیمه‌تی ئاو له هه‌ر میترێكی سێجا، ٤٢٠ ریاڵ دیاری كراوه و قه‌راردادكه به‌م پێیه به‌ستراوه. به‌وته‌ی جووتیاران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه قیمه‌تی ئاو ئێستا له‌چاو ساڵی ٩٧ و ٩٨، ٢٠ له‌سه‌د چووه‌ته‌سه‌رێ، به‌ڵام ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی شارستان به بێ ئه‌وه‌یكه به جووتیاران ڕابگه‌یه‌نن، قیمه‌تی ئاویان بۆ ٧٦٠ ریاڵ بردووه‌ته سه‌رێ. جووتیارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به یاسای بڵاوكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی ئاو جه‌ختیان كرده‌وه كه زیاتر له ١٠٠ بنه‌ماڵه له به‌شی خواره‌وه‌ی به‌نداوی دووستی ده‌ژین و به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ده‌یه، هێشتا له‌باری دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوون.