بوومه‌له‌رزه لێدراوانی شارستانی چوار له ئۆستانی ئیلام له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له ناڕه‌زایه‌تی به دابین نه‌كردنی ئیماكانات له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به‌م ته‌وه‌ره، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئیلام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی درووشم و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “له ساڵی ٩٦وه ئاواره و بێ سه‌رپه‌ناین”، خوازیاری سه‌رنج دانی كاربه‌ده‌ستان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. ده‌شڵێن، له ئه‌نجامی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه كه له ڕێكه‌وتی ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٦ له ئۆستانه‌كانی كرماشان، ئیلام و ڕۆچوونی زه‌وی له به‌شی جنووبی غه‌ربی شاری چوار ڕوویدا، زۆرێك له ماڵه‌كان به ته‌واوی داڕماون و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌كیان له كانێكسه‌كاندا ده‌ژین و هیچ سه‌رپه‌نایه‌كیان نییه.