ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەشێک لە کاسبکارانی شارى هەولێر ڕۆژی شهممه ٣٠ی خاكهلێوه به بهڕێوهبردنی كۆبوونهوهیهك، داوایان كردووه كه دوکانەکانیان بكرێتهوه.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، كاسبكارانی ناڕازیی رایانگەیاندووه، بڕیار بوو بچنە بهرامبهر بیناى پارێزگاى هەولێر و داواکارییەکانیان بگەیەننە پارێزگار، بەڵام رێگرییان لێکراوە و لە نزیک شەقامى پزیشکان كۆبوونەتەوە. ناڕازییان لهم كۆبوونهوهیهدا داوایان كردووه كه ڕۆژانه چەند کاتژمێرێک دوکانەکانیان بکەنەوە، چونکە ئەو کاڵایەنەى هەیانە ماوەکانیان بەسەردەچێت و زیانێکى زۆر دەکەن و هەر دوکانێک بژێوى چەندین خێزان دابین دەکات. ئەو لەکاتێکدایە كه پێشتریش لە سلێمانی بەشێک لە کاسبکاران داوایان کردبوو، دوکانەکانیان بکەنەوە. جێگهی ئاماژهیه، دواى کەمبوونەوەى حاڵەتەکانى تووشبون به ویرووسی کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، چەند پارێزگا و ئیدارەیەکى سەربەخۆ، کارئاسانییان بۆ جوڵەى بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکاران کردووە و لە ئێستادا بەشێک لە دوکانى ناو گەڕەکەکان رێگە بە کردنەوەیان دراوە و ئەوەش نیگەرانى کاسبکارەکانى ناو بازاڕەکانى لێکەوتووەتەوە. بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا ئێستا ٣٣٧ کەس توشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٤٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە.