
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ڕه‌شت كه بۆ كڕینی ده‌وا و ده‌رمان سه‌ردانی ده‌رمانگای هیلالی ئه‌حمه‌ریان كردبوو، به‌دوای چه‌ندین كاتژمێر وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌پرسانی ئه‌م ده‌رمانگه‌یه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م بارودۆخه له‌حاڵێكدایه كه به پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كان له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی خودی ڕژیم، ئۆستانی گیلان له زومره‌ی ئه‌و ئۆستانانه‌یه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی ئۆستانی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه وه‌ك، ماسك، ده‌ستكێش و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.
