ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ ئۆستانی كرماشان، بنه‌ماڵه‌ی “ئاسییه په‌ناهی” كه به‌ده‌ستی مه‌ئموورانی ئیجرایی مه‌نته‌قه ٣ی شاره‌داریی كرماشان و به‌دوای له‌ناو بردنی ماڵه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دابوو، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی كرماشان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی په‌ناهیی كه سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنی به‌رپرسان هه‌روا بێ خانه ولانه‌ن، به‌دوای ئاگاداربوون له سه‌فه‌ری ڕه‌ئیسی بۆ كرماشان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی ژیانیان بوون. ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ڕایانگه‌یاندووه، به‌دوای له‌ناو بردنی ماڵه‌كه‌یان و مه‌رگی دایكیان به‌ڵێنیان پێدرا كه تا یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون له ماڵه‌كانی مه‌سكه‌ن مێهریان پێ بدرێت، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنه هه‌تا ئێستا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. شایانی باسه، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٨ مانگ به‌سه‌ر داڕمانی ماڵی ئه‌م هاووڵاتییه له لایه‌ن مه‌ئموورانی شاره‌داریی كرماشان، بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌روا بێ سه‌رپه‌نان.