كۆمه‌ڵێك له ئۆپراتۆره‌كانی پۆستی فشار قه‌وی به‌رق له تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی پیشه‌ییان له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌رقی ناوچه‌ی ئۆستانی تاران كۆبوونه‌وه.
ناڕازیانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند كه هه‌موو به‌ڵگه پێویسته‌كانیان گۆڕینی وه‌زعیه‌ت ناردووه، به‌ڵام سازمانی ته‌وانیر سه‌باره‌ت به چارته به‌تاڵه‌كان كه‌مته‌رخه‌مه. ئه‌م ئۆپراتۆرانه وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه چیتر به قه‌راردادی كاری دیاری كرا‌و كار ناكه‌ن، داوایان له وه‌زیری وزه كردووه كه هه‌رچی زووتر وڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه و گرفتی پیشه‌یی چه‌ند هه‌زار ئۆپراتۆری فشار قه‌ویی به‌رقی سه‌رتاری ئێران بێت، ئه‌گینا ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوتر.