كۆمه‌ڵێك له ئۆستادانی زانكۆی شۆمال له ئامۆل ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه به نیسبه‌ت ده‌ركرانی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م زانكۆیه ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. به‌وته‌ی ئۆستادانی ناڕازیی، ئه‌م ئۆستاده‌ی زانكۆ به بیانووی به‌ڕێوه‌نه‌بردنی كلاسی ده‌رس به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه.