ژماره‌یه‌ك له ئاژه‌ڵده‌رانی یه‌زد ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چه‌ندین پلاكارد، له‌ئاست هه‌رزانی قیمه‌تی شیر و گرانبوونی هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌كان وه‌ك، كۆنستانتره، كا و هه‌روه‌ها قیمه‌تی له‌سه‌ره‌وه‌ی كڕی سیلۆ‌كان و هه‌زینه‌ی گواستنه‌وه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.