کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاه‌یه‌تیی خوێندكاران له‌ هه‌رێمی كوردستان

138g

یکشنبه – ۲ تیر – ۱۳۹۸ , 23 – 06 – 2019

138g
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پوشپه‌ڕ، لە زۆربەى شار و شارۆچکەکانی هەرێمی كوردستان، خوێندکارانى پۆلی ١٢ى ئامادەیی دژی شێوازى تاقیکردنەوەکان و پرسیارەکان  كۆبوونه‌وه‌ و داواى گەڕانەوەى نمرەکانیان کرد.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، خوێندکارانى پۆلی ١٢ى ئامادەیی دژى شێوازى تاقیکردنەوەکانى ئەمساڵ لە هەولێر له‌ به‌رامبه‌ر پارلەمان و لەسلێمانی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى ڕۆژئاوا كۆبوونه‌ته‌وه‌. خوێندکارانی ناڕازی داوایانکردووه‌ كه‌ نمرەکانیان بگەڕێننەوە و تاوەکو نمرەکانیان وەردەگرنەوە، درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن و ڕاشیانگەیاندووه‌ كه‌ هێزە ئەمنییەکان داوایان لێکردوون بڵاوە بە خۆپیشاندانەکانیان بکەن و هەڕەشەى ده‌ستبه‌سه‌ركردن و لێدانیان لێکردوون . هاوکات جگە لە سلێمانى، له‌ هەولێر، هەڵەبجە، قەڵادزێ و رانیە و چەمچەماڵ و چەند شار و شارۆچکەیەکى دیکەش خوێندکارانى پۆلی ١٢ى ئامادەیی كۆبوونه‌وه‌ و هەمان داواکارییان هەبووه‌. شایانی باسه‌، پرسیارەکانى تاقیکردنەوەى ئەمساڵ چەندین هەڵەیان تێدابووە و بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانیش ئاشکرایکردووه‌ كه‌ تەنها لە تاقیکردنەوەى “وانەی کوردی” ٤٩ هەڵەی رێزمانیی تێدابووه‌.