كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت رۆژی سێشه‌ممه ٣١ی خاكه‌ڵێوه، به كۆبوونه‌وه له تاران ناڕه‌زاره‌تی خۆیان له‌ئاست كێشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلی ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ژماره‌یه‌ك له شیركه‌ته‌كان هه‌زینه‌ی بیمه‌ی مانگانه‌یان له حقووقی كرێكارانی كه‌م كردۆته‌وه به‌ڵام هیچ خزمه‌تگوزاڕییه‌كیان پێشكه‌ش به كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كردووه. جێی ئاماژه‌یه كه به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی ده‌رمان و كه‌م بوونی خزمه‌تگوزاری بیمه، كێشه‌یه‌كی زۆر بۆ كرێكارانی شیركه‌ته نه‌وتییه‌كان ساز كردووه.