کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕزایه‌تی پێرسۆنێلی ئه‌ركان سالسی پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی

اعتراض کارکنان ارکان ثالث پالایشگاههای گاز پارس جنوب

پێرسۆنێلی ئه‌ركان سالسی پاڵاوگه‌كانی گازی پارسی جنووبی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ بازنه‌ی كاكتووسی عه‌سه‌لوویه‌، ده‌ستیان  دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

پێرسرنێلی ئه‌ركان سالس و په‌یمانكاری له‌ پیشه‌كانی نۆژه‌نكرپدنه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنانی پاڵاوگه‌كانی گازی پارسی جنووبی، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌ بوونی حقووقه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ و خوازیاری حقووقی ١٢ ملیۆن تمه‌نی بوون. كارمه‌ندانی ئه‌و ناونده‌ هه‌روه‌ها خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی  ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان و به‌ستنی ڕاسته‌وخۆی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار و به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌قماری (١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان) بوون.