کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕزایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری بۆستان

تجمع اعتراضی کارگران شهرداری بستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان ،كرێكارانی شاره‌داری “بۆستان” سه‌ر به‌ “ده‌شتی ئازادگان”، له‌ ناڕه‌زا‌یه‌تی به‌ دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ چه‌ندمین جار له‌ به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ به‌شی “خه‌ده‌ماتی شاریی”  خه‌رێكی كارن و لانی كه‌م ١٤ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه‌‌ و ماوه‌ی یه‌ك ساڵه‌ حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ “سازمانی ته‌ئمین ئیجته‌ماعی” په‌رداخت نه‌كراوه‌‌. به‌ وته‌ی كرێكاران سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.