
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئاڕایشگه‌ره‌كانی كرمان له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی بژێوییان، له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری له‌مشاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی یه‌كێك له‌م ئاڕایشگه‌رانه، ئاڕاشگه‌ره‌كان له زومره‌ی زیان هه‌ڵگرترین پیشه‌كانن له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنادا و به‌ر له هه‌موو پیشه‌كانی دیكه له‌سه‌ر داواكاریی ده‌وڵه‌ت، واحیده سینفیه‌كانی ئه‌م توێژه ته‌عتیل كراون. هه‌روه‌ها وتیشی، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه نزیك به ٢ مانگه، هیچ كه‌سب و كارێكیان نییه، بێجگه‌له كرێی دووكانه‌كانیان، دانه‌وه‌ی قیستی بانك و دابین كردنی هه‌زینه‌ی ژیانیان، گوشارێكی زیاتری خستووه‌ته سه‌ر ئاڕایشگه‌ره‌كان. شایانی باسه، ناڕازیان له جه‌ره‌یانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری پشتیوانیی ئابووری بوون له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانه‌وه.
