كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی یاسووج، رۆژی سێشه‌ممه ١٤ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به سه‌ره‌نج نه‌دان به داخوازییه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بانكی تیجاره‌ت و ئۆستانداریی كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
به پێی راپۆرته‌كان، به‌هۆی به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی كرێكاران، ئه‌م كارخانه‌یه به به‌شی ده‌وڵه‌تی سپێردراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا بانكی تیجاره‌ت، بۆ روون كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌م كارخانه‌یه، هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه و ده‌یان كرێكار له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. كرێكاران رایانگه‌یاندووه كه: “چه‌ندین مانگ له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حۆكمی معامه‌له‌ی ئه‌م كارخانه‌یه تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام بانك به هۆكاری ناڕوون،هه‌نگاوی یاسایی بۆ هه‌ڵنه‌گرتووه”.