كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌ری ماهشه‌هر رۆژی شه‌ممه‌٩ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به به‌رێوه نه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌كان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی نارازی ، گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی به‌رێوه چووی ده‌وڵه‌ت مافی كرێكارن ناپارێزێت و خوازیاری ئیجرای كاملی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بوون. شایانی باسه، شاره‌داری به‌نده‌ری ماهشه‌هر به‌جێی سه‌ره‌نج دان به داخوازیه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی له كرێكاران كردووه.