کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی پێرسۆنێلی پترۆشیمی به‌نده‌ری خومه‌ینی

تجمع پرسنل پتروشیمی بندر خمینی3

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ پێرسۆنێلی پترۆشیمی به‌نده‌ری خومه‌ینی، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ به‌ربه‌ستی نۆێ و شێوه‌نامه‌كانی بێهداشتی، له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌ره‌ستی شیركه‌ت، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ره‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رینی نه‌خۆشیی كۆرۆنا و  باروودۆخی نایاسایی به‌نده‌ری خومه‌ینی، سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌م شیركه‌ته حازر به‌ به‌رێوه‌بردنی به‌ربه‌سته‌ ته‌ندرووستییه‌كان نییه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته‌، تووشی كۆرۆنا بوون و به‌شێكیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.