رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی رێبه‌ندان، کرێکارانی شارەداریی بیجاڕ بەهۆی وەرنەگرتنی حه‌قده‌ستی ٣ مانگیان، لە به‌رامبه‌ر شۆرای ئیسلامی ئه‌مشاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ مانگرتنیان ڕاگه‌یاند و له کۆکردنەوەی زبڵەکان خۆیان بوارد.
به پێی راپۆرته‌كان، کرێکارانی شارەداریی بیجاڕ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەئاست وەرنەگرتنی حه‌قده‌ستی ٣ مانگیان و هەروەها وەرنەگرتنی پارەی ١٠ مانگ ئیزافەکاری، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەردەم بینای شۆرای ئەو شارە، ده‌ستیان دایه کۆبوونەوه و لە کۆکردنەوەی زبڵ، خۆیان بوارد.