به پێی راپۆرته‌كانی كه‌مپه‌ینی چالاكوانانی به‌لووچ، رۆژی سێشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه، جه‌ماوه‌رێكی زۆر له هاووڵاتییانی خه‌ڵكی شاری سه‌راوان، له ناره‌زایه‌تی به كووشتنی ١٠ كه‌س و بریندار كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له كاسبكارانی گوازتنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م شاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێ وینه و ویدیۆكانی بڵاو كرا‌و له تۆره كۆنه‌ڵایه‌تیه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی نارزایه‌تی خه‌ڵكی سه‌راوان به په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیم بۆ سه‌ر نارازیان، به توندووتیژی كێشیا، و هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیم به گازی فرمێسك رێژ و گۆلله رووبه‌رووی خه‌ڵك بوونه‌توه و به پێی هه‌واڵه‌كان ١٠ كه‌س كوژراو و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار و كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له‌خه‌ڵكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، و خه‌ڵكیش ماشینه‌كانی پۆلیسیان ئاور تێبه‌رداوه. پێویسته بوترێ ئه‌مرۆ خه‌ڵكی شاری سه‌راوان و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئۆستانی سستان و به‌لووچستان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنی گشتی و به پێ هه‌واڵی گه‌یشتوو هێڵی ئه‌نتڕنت داخراوه و رژیم هێزێكی زوری له نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌م شاره بڵاو كردۆته‌وه. شایانی باسه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان و كاسبكارانی شاره‌كانی به‌لووچستان، زاهێدان، ئێرانشار و جكیگور له پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی سه‌راوان و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تیی به كوشتنی كاسبكاران ده‌ستیان دایه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری و له كردنه‌وه‌ی دووكانه‌كانیان خۆیان بوارد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، مه‌ئموورانی ئه‌منی و یه‌گانی ویژه له زاهێدان پاش كۆبوونه‌وه له فه‌له‌كه‌ی “كوزه‌ی زاهێدان”، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بازاڕی هاوبه‌ش و كاسبكارانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و توندوتیژیی فیزیكی.